كاڵای ئێرانی پێگهی خۆی له بازاڕهكانی كوردستان لهدهست دەدات
كاڵای توركی شوێنی كاڵای ئێرانی دەگرێتەوە
K24 - ھەولێر
پاش کردنەوەی ھەردوو دەروازەی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان، بازرگانەکان دەڵێن شتومەک و كاڵای تورکی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستانی كۆنتڕۆڵ كردووە، چونکە لەو ماوەی کە سنوورەکان داخرابوون بە رێژەیەکی بەرچاو کاڵا و خۆراکی ئێرانی لە بازاڕەکان کەمی کردبوو له بهرامبهردا كاڵای توركی ئهو بۆشاییهی پڕكردبووهوه، بۆیه ئێران دهبێت چاوهڕێ بكات تا خواست لهسهر كاڵاكانی زیاد دهكات.
عەبدولسەمەد ساڵح، یەكێكە لە بازرگانەكان ئەو دەڵێت: "لەو ماوەیەی كە ئێران دەروازەكانی داخستبوو، لە توركیاوە كەلوپەلمان بۆ دەھات، ئێستا بازرگانی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا بەھێزترە".
یەكێكی دیكە لە بازرگانەكان بەناوی شاھین شەھاب، گوتی: "زۆربەی كەلوپەلی بازاڕەكانی كوردستان ئێستا لە توركیاوە دێنە ھەرێمی كوردستان
کاروان سورچی، وتەبێژی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی بە كوردستان24 راگەیاند: "لە داخستنی دەروازە سنوورییەكان، چەند زیان بەر ھەرێمی كوردستان كەوتووە دوو ھێندەش بەر ئێران كەوتووە، بە تایبەتی ئێستا ئابووری ئێران بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیووە و بێكاری رووی لەو وڵاتە كردووە، چەند رۆژێكە خۆپێشاندان لە شارەكانی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت و یەكێك لە دروشمەكانیان دژی حكومەت بێكارییە".
داڕشتنەوە: ھ.م