زێدان بۆچوونی خۆی له باره‌ی یارییه قورسه‌كه‌ی سبه‌ی راگه‌یاند
زێدان: پێویستیمان به كڕینی هیچ یاریزانێك نییه
یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌مین یاری لالیگا له 2018 به‌رامبه‌ر یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ ده‌كات، زینه‌دین زێدان یارییه‌كه زۆر به قورس وه‌سف ده‌كات، ده‌شڵێت: یارییه‌كه به‌بێ سێرخیۆ رامۆسی سه‌ركرده‌ی یانه‌كه ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 6 جه‌نیوه‌ری 2017، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا پێش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سێلتا ڤیگۆ جه‌خت له زه‌حمه‌تی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: بۆ یارییه قورسه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماده‌ین.
زینه‌دین زێدان باسی له پێكانی كاپتنی یانه‌كه‌ی كرد و گوتی: تا رۆژی 5 شه‌ممه چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی سێرخیۆ رامۆس ده‌كه‌ین و ئه‌وكات ده‌ره‌نجامی پشكنینه پزیشكییه‌كانی رامۆس ده‌رده‌كه‌وێت، دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێكهاته‌كه‌ی ئێمه ده‌بێت.
زێدان له باره پێكانی یاریزانه‌كانی ده‌ڵێت: راسته هه‌ندێكجار یاریزانان له كاتی مه‌شقه‌كان تووشی پێكان ده‌بن، به‌ڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه یاریزانه‌كان به‌هۆی راهێنانهكانهوه تووشی پێكاتن بوون، به‌ڵكوو، هیلاكبوونی یاریزانه‌كان هۆكارێكی كاریگه‌ره له‌پشت تووشبوونیان به پێكان.
زیزۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا ده‌ڵێت: هه‌رگیز بڕواناكه‌م یانه‌ی ریال مه‌درید به‌بێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ببینم، ئه‌و یاریزانه پورتوگالییه به‌شێكه له مێژووی ریال مه‌درید و بڕواناكه‌م یانه‌ی شایانه جێبهێڵێت.
زێدان گوتیشی: من جارێ بیر له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ناكه‌مه‌وه، به‌و یاریزانانه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستمانه زۆر دڵخۆشم و ئومێدێكێ زۆرم به پێكهاته‌ی یانه‌كه‌م هه‌یه.
له باره‌ی گۆڕانكارییه‌كان له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی، زیزۆ گوتی: ئێمه باشترین پێكهاته‌مان هه‌یه، بۆیه ده‌مه‌وێت پارێزگاری له‌م یاریزانه بكه‌م و زیاتر له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بم.
زێدان له پرێس كۆنفرانسهكهیدا باسی كیپای گۆڵپارێزی ئاتڵێتیك بلباو كرد و گوتی: هاتنی ئه‌و گۆڵپارێزه ده‌توانێـ كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم.
له كۆتاییدا، وه‌ك هه‌میشه له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان له چامپیۆنزلیگ پرسیار له زیزۆ كرا، له‌مباره‌یه‌وه راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌ڵێت: ئێمه به دوو رێگا ده‌توانین شكست به پاریس سانجێرمان بهێنن، یه‌كه‌میان ده‌بێت متمانه‌مان به‌خۆمان بێت، دووه‌میان به ده‌روونێكی ئاسووده‌وه رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك پاریس سانجێرمان ببینه‌وه.
له گه‌ڕی 18ـه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و به كاتی هه‌ولێر له یاریگه‌ی باڵایدۆس ده‌بێته میوانی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ.