به تۆمه‌تى گێچه‌ڵكردن به منداڵێك سێ مانگ به‌ند ده‌كرێت
هه‌وڵيداوه گێچه‌ڵى سێكسى به كوڕێكى 13 ساڵه‌ى سعوودى بكات
K24 – هه‌ولێر:
دادگايه‌كى دوبه‌ى، سزاى سێ مانگ به‌ندكردنى به‌سه‌ر پياوێكى عومانيدا سه‌پاند به تۆمه‌تى گێچه‌ڵكردنى به منداڵێكى سعوودى.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى كه‌ناڵه ناوخۆييه‌كانى دوبه‌ى، له ناوچه‌يه‌كى گه‌شتيارى قه‌ره‌باڵغ و له ده‌وروبه‌رى نافووره به‌ناوبانگه‌كانى دوبه‌ى پياوێكى 45 ساڵى خه‌ڵكى ميرنشينى عومان هه‌وڵيداوه گێچه‌ڵى سێكسى به كوڕێكى 13 ساڵه‌ى سعوودى بكات و كوڕه‌كه‌ش ويستوويه‌تى باوكى ئاگادار بكاته‌وه، به‌ڵام به هۆى ده‌نگه ده‌نگ و قه‌ره‌باڵغييه‌وه باوكى ئاگادار نه‌بووه.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا كارمه‌ندێكى ئه‌منى ئاگادارى ره‌وشه‌كه بووه و ده‌ستبه‌جێ تۆمه‌تباره‌كه‌ى ده‌ستگيركردووه و راده‌ستى پۆليسى كردووه.
به گوێره‌ى دوا بڕيارى دادگاى دوبه‌ى، ئه‌و تۆمه‌تباره بۆ ماوه‌ى سێ مانگ به‌ند ده‌كرێت و دواى ئازادكردنى ده‌نێردرێته‌وه وڵاته‌كه‌ى.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ى سه‌بقى ئه‌ليكترۆنى