به فه‌رمی بارسێلۆتا گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆی راگه‌یاند
دوای 6 مانگ شانده‌كه‌ی بارسێلۆنا له له‌نده‌نه‌وه به دڵخۆشی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا
دوای 6 مانگ یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌وڵه‌كانی سه‌ریگرت و به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆی له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 6 جه‌نیوه‌ری 2018، بارسێلۆنا به‌فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی گواستنه‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆی به بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رز گواسته‌وه.
فلیپی كۆتینهۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له چامپیۆنزلیگ یاری بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوول كردووه، ناتوانێت له هه‌مان پاڵه‌وانێتی یاری بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بكات.
فلیپی كۆتینهۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له 2013 له یانه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لیڤه‌رپوول كرد، له پرێمه‌رلیگ 152 یاری، 41 گۆڵ و 35 ئه‌سیستی بۆ ڕیدز كردووه.