به ڤیدیۆ... پۆدۆلسكی له شاری كۆڵن ده‌بێته له‌فه‌فرۆش
له یه‌كه‌مین رۆژی كردنه‌وه‌یدا زیاتر له هه‌زاران كه‌س له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌كه وه‌ستابوون
لوكاس پۆدۆلسكی، ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ له شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا چێشتخانه‌یه‌كی كرده‌وه به نێوی (مانگاڵ دۆنه‌ر)، له یه‌كه‌مین رۆژی كردنه‌وه‌ی چێشتخانه‌كه زیاتر له هه‌زاران هانده‌ر بۆ ئاماده‌بوون و خواردنی له‌فه و دۆنه‌ر له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌كه ماوه‌ی 5 كاتژمێر وه‌ستابوون و رێزیان گرتبوو.
پۆدۆلسكی ئه‌م چێشتخانه‌یه‌ی له نزیك ماڵه‌كه‌ی له كۆڵن كرده‌وه، هه‌ر له‌م شاره‌ش له 2003 پێگه‌یشتووه و سه‌ره‌تای ژیانی پیشه‌گه‌ری له یانه‌ی كۆڵن ده‌ستپێكردووه، له رێگه‌ی ئه‌م یانه‌یه‌وه ده‌رگای هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای به‌ڕوویدا كرایه‌وه و به‌ره‌و یانه‌ی بایرن میونشن هه‌نگاوی نا.
پۆدۆلسكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ ماوه‌ی وه‌رزێكه له خولی ژاپۆنی یاری بۆ یانه‌ی ڤیسێل كۆپێ ده‌كات و ئێستا تووشی پێكان بووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری كۆڵن بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری.
پۆدۆلسكی له سه‌ره‌تای 2017 به فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند و پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی بایرن میونشن، ئارسێناڵ، ئینته‌ر میلان و گاڵاته‌سه‌رای كردووه.