"له دوای كۆتینهۆ، بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ش گه‌یشته رێككه‌وتن"
"سبه‌ی ده‌گاته فرۆكه‌خانه‌ی بارسێلۆنا"
به گوێره‌ی میدیاكان، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ (یێری مینا)ـی به‌رگریكاری كۆلۆمبی یانه‌ی پاڵمێراس گه‌یشتۆته‌وه رێككه‌وتن و له دوای كۆتینهۆ ده‌بێته دووه‌مین گرێبه‌ستی زستانه‌ی بارسێلۆنا.
رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا و پێگه‌ی گۆڵی ئیسپانیا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه (یێری مینا) هاوشێوه‌ی كۆتینهۆ پێداگیری له په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ربڕیوه و به‌رپرسانی یانه‌كه‌ش نایانه‌وێت رێگه له خه‌ونی چوونی یاریزانه‌كه بۆ بارسێلۆنا بگرن.
ئالێكسانده‌ر ماتۆس به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاڵمێراسی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: قسه‌م له‌گه‌ڵ (یێری مینا) كردووه و ئه‌و پێداگیری ده‌كات كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات، پۆشینی درێسی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به خه‌ون ناوده‌بات، ئێمه‌ش له ئه‌گه‌ری نرخێكی گونجاو رێگه بۆ گه‌یشتن به خه‌ونه‌كه‌ی ئاسان ده‌كه‌ین.
به گوێره‌ی میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا، بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت (یێری مینا) بۆ شوێنگره‌وه‌ی خاڤێر ماسكیرانۆ بگوازێته‌وه كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان له په‌یوه‌ندیكردنی به خولی تۆپی پێی چینی نزیك بۆته‌وه و چه‌ندان گرێبه‌ستی گرانبه‌های له چین پێگه‌یشتووه، دیارترینیان یانه‌ی (هێبی فۆرچن)ـه كه مانوێل پێلێگرینی راهێنه‌ریه‌تی.
به گوێره‌ی رادیۆی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه (یێری مینا) سبه‌ی دووشه‌ممه بۆ پشكینینی پزیشكی ده‌كاته فرۆكه‌خانه‌ی بارسێلۆنا.
یێری مینای ته‌مه‌ن 23 ساڵ، ماوه‌ی 2 وه‌رزه یاری بۆ یانه‌ی پاڵمێراسی به‌رازیلی ده‌كات و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیاشه.