كات و شێوازی پێشكه‌شكردنی كۆتینهۆ به هانده‌ران ئاشكرا كرا
بارسێلۆنا خشته‌ی مه‌راسیمی پێشكه‌شكردنی كۆتینهۆی به هانده‌ران و میدیاكان راگه‌یاند
دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆی به‌رازیلی له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه خشته‌ی كات و شێوازی مه‌راسیمی پێشكه‌شكردنی ئه‌و یاریزانه‌ی به هانده‌ران و میدیاكان ئاشكرا كرد.
فلیپی كۆتینهۆ له كاتژمێر 09:45 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی دووشه‌ممه پشكنینی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی (دی سانت باو) ده‌كات.
دوای تێپه‌ڕاندنی پشكنینه پزیشكییه‌كان كۆتینهۆ راسته‌وخۆ ده‌چێته یاریگه‌ی كامپ نوو، مه‌راسیمی پێشكه‌شكردنی به هانده‌ران و میدیاكان له كاتژمێر 12:00 تا 02:00ـی پاشنیوه‌رۆ بۆ ده‌كرێت.
فلیپی كۆتینهۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له 2013 له یانه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لیڤه‌رپوول كرد، له پرێمه‌رلیگ 152 یاری، 41 گۆڵ و 35 ئه‌سیستی بۆ ڕیدز كردووه، له گواستنه‌وه‌ی زستانه به 160 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا كرد.
.jpg)