یوڤێنتۆس هه‌واڵه‌ ناخۆشه‌كه‌ی له‌ باره‌ی دیبالا پێگه‌یشت

دیبالا و یوڤێنتۆس لێك دابڕان

پاوڵۆ دیبالا هێرشبه‌ری ئارجێنتینای یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌هۆی پێكانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 4 هه‌فته‌ له‌ یانه‌كه‌ی داده‌بڕێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 7 جه‌نیوه‌ری 2018، پێگه‌ی لاگازێتان دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ده‌ره‌نجامی پشكنينه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی دیبالای بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌ریخستووه‌ پاولۆ دیبالا به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له‌ یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كالیاری تووشی بووه‌ بۆ ماوه‌ی مانگێك دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.

دیبالا له‌ نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه‌ به‌هۆی پێكانێكی ماسولكه‌یی یاریگه‌ی جێهێشت و رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌ ئه‌و یاریزانه‌ پێویستی به‌ زیاتر له‌ چوار هه‌فته‌ هه‌یه‌ بۆ چاكبوونه‌وه‌.

به‌مهۆیه‌وه‌ پێشبینی ده‌كرێت دیبالا نه‌توانێت له‌ یاری یانه‌كه‌ی له‌ 13ـی مانگی داهاتوو به‌رامبه‌ر تۆتێنهام له‌ قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ یاری بكات.