كۆتینهۆ: ریال مه‌درید باشترین یانه‌ی جیهانه
ریال مه‌درید یانه‌ی خه‌ونه‌كانه
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا دیمانه‌یه‌كی فلیپی كۆتینهۆی هێرشبه‌ر به‌رازیلی بڵاو كردۆته‌وه كه ئه‌وكات له یانه‌ی ئینته‌ر میلان بووه، كۆتینهۆ له دیمانه‌كه‌یدا یانه‌ی ریال مه‌درید به باشترین یانه‌ی جیهان وه‌سف ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا به 160 ملیۆن یۆرۆ فلیپی كۆتینهۆی له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه، راسته‌وخۆ رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید دیمانه‌یه‌كی پێشووی فلیپی كۆتینهۆی بڵاو كرده‌وه كه له 25 مارسی 2008ئه‌نجامی دا بوو، تێیدا كۆتینهۆ ده‌ڵێت: ریال مه‌درید یانه‌ی خه‌ونه‌كانه و باشترین یانه‌ی جیهانه.
فلیپی كۆتینهۆ له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2013 له یانه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه به بڕی 8.5 ملیۆن پاوه‌ند بۆ لیڤه‌رپوول گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی رێدز 201 یاری ئه‌نجام دا، 54 گۆڵ و 46 ئه‌سیستی كرد، دواتر له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئه‌مساڵ به 142 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، لیڤه‌رپوول بڕی 133 ملیۆن پاوه‌ندی له كۆتینهۆ قازانج كرد.
