یاریزانێك هێشتا بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌رنه‌كه‌وتووه، كه‌چی له مێسی و كریستیانۆ ده‌وڵه‌مه‌نتره
به وێنه... ده‌وڵه‌مه‌نترین یاریزانی جیهان له تیپی دووه‌می یانه‌كه‌ی یاری ده‌كات
كاتێك باسی ده‌وڵه‌مه‌نترین یاریزانی تۆپی پێی جیهان ده‌كرێت، راسته‌وخۆ بیرت بۆ لای كریستیانۆ و مێسی ده‌چێت، به‌ڵام له راستیدا ده‌وڵه‌مه‌نترین یاریزانی جیهان هیچ كامێك له‌و دوو ئه‌ستێره‌یه نییه كه ماوه‌ی 10 ساڵه كۆنترۆڵی ناسناوه تاكه‌كه‌سییه‌كانیان كردووه، به‌ڵكوو ده‌وڵه‌مه‌نترین یاریزانی جیهان له تیپی دووه‌می یانه‌ی لێسته‌ر سیتی یاری ده‌كات.
فایه‌ق جێفری به‌ڵقیا، ته‌مه‌نی 19 ساڵه و له یانه‌ی لێسته‌ر سیتی یاری ده‌كات و هێشتا بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌رنه‌كه‌وتووه، ئه‌و له نه‌وه‌ی جه‌سه‌ن به‌ڵقایه كه سووڵتانی وڵاتی بڕۆنایه كه پادشا و ده‌سه‌ڵاتداری وڵاتی بڕۆنایه.
فایه‌ق به‌ڵقیا پێشتر له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان ساوسامپتن، ئارسێناڵ و چێڵسی یاری كردووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه شوێنی خۆی له هیچ كامێك له‌م یانانه بكاته‌وه.
فایه‌ق له شاری لۆس ئانجلسی ئه‌مریكا له دایكبووه، به‌ڵام یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی برۆنا ده‌دات، له 9 یاری ته‌نیا 1 گۆڵی كردووه.
فایه‌ق برۆنای برای سوڵتانی برۆنایه كه سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی زیاتره له 10 ملیار دۆلار كه له ماوه‌ی 15 ساڵ له كاری بازرگانی و كۆمپانیایه‌كان كۆی كردۆته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)