بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی دیكه و مێسیش ریكۆردێكی نوێی خسته گه‌نجینه‌كه‌ی
بارسێلۆنا له گه‌ڕی 18ـی لالیگا بارسێلۆنا میوانداری لیڤانتی كرد و یارییه‌كه‌شی به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر لێبرده‌وه، له‌م یارییه‌دا مێسی یاری ژماره 400ـی ئه‌نجامدا و له خوله‌كی 12 گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی كرد، به‌م گۆله‌ش بووه تاكه یاریزان له مێژوودا كه له یه‌ك خولدا 366 گۆڵ تۆمار بكات، هه‌ریه‌كه له لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی و پاولینۆ جۆنیۆری بڕازیلی له خوله‌كه‌كانی 38 و 93 دوو گۆڵی دیكه‌یان تۆمار كرد.
بارسێلۆنا پازده‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و به‌بێ هیچ شكستێك به 48 خاڵ پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگی یانه‌كانی لالیگا قایمتر كرد.