بۆچی کۆتینهۆ چووە بارسێلۆنا؟
'ئەگەر بۆ نازناوە تاکەکەسییەکان چووە کۆتینهۆ خەیاڵی خاوە'
نووسینی: سەردار جەبار
لە مێرکاتۆی هاوینەوە مانشێتی ماڵپەڕ و پێگە وەرزشیەکانی جیهان تادێ بەهەواڵی گواستنەوەی فلیپ کۆنتینهۆی ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی گەرمی بەخۆیەوە دەبینێت ،بەڵام پێدەچێت ئەم گواستنەوەیە لەئاست ئەو باس و خواسە گەرمەی میدیاکانی جیهان نەبێت.
گومان لەلێهاتوویی و تێرتوانایی فلیپ کۆنتینهۆی بەڕازیلی ناکرێت، پێموایە خاڵێکی وەرچەرخان دەبێت بۆ بلوگرانا ئەو ئاستە بەرزەی لە ماوەکانی ڕابردوو ناوەڕاستکارەکەی سیلیساو بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی و یانەی لێڤەرپووڵی ئینگلیزی پێشکەشی کردووە گەواهیە بۆ پیاهەڵدانەکانم، دەشێت بڵێین کۆنتینهۆ بۆشاییەکی گەورە لە پێکهاتەکەی ڤالڤێردی پڕ دەکاتەوە، بگرە زۆربەی ئەستێرەکانی پێشووی تۆپی پێ بە شوێنگرەوەی ئەندریاس ئینێستا وەسفی ئەکەن، لەگەڵ ئەوانەشدا و بەتێڕوانینی خۆم لەم گرێبەستەی بارسا چەند سەرنجێکم بۆ گەڵاڵە بووە لەچەند خاڵێک چڕی دەکەمەوە:
1- ئەو بڕە پارەیەی لەو گواستنەوەیە خەرجدەکرێت ،زیاترە لەوەی کۆنتینهۆ پێشکەشی ئەکات.
2- کارگێڕی یانە کەتەلۆنیەکە لەدەمێکدا یاریکەرە بەڕازیلیەکە دەگوازنەوە کەسوودێکی ئەوتۆی نابێ بەو پێیەی ناتوانێت لە چامپیۆنس لیگ خزمەتی بارسا بکات لەبەرئەوەی یاری بۆ لێڤەرپوول کردووە لەقۆناغی کۆمەڵەکان
3- بارسێلۆنا کاتێک کۆنتینهۆ دەگوازێتەوە کەتەنها لە جامی شای ئیسپانیا و خولی ئەو ووڵاتە لێی سوودمەند دەبێت لەودەمەی لەخولی ئیسپانیا بەجیاوازیەکی زۆر لەپێش ڕکابەرەکانیەوەیەتی بەبڕوای زۆرێک لە چاودێران ناسناوەکەی یەکلایی کردۆتەوە کەواتە ئەم وەرزە هاتنی فلیپ و بەهەدەردانی بڕێکی زۆر لەتاو بەدەستهێنانی تۆزێ زیادەڕۆیی تێدایە 3- دەتوانین بڵێین سوودی بێ پایەن دەگەیەنێت لەوەی کارگێڕی یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا چەند ساڵێک بەئاسوودەیی تێدەپەڕێنن بەهۆی ئەوەی شوێنگرەوەی ئینێستایان دەستکەوتووە و لەداهاتوودا پشکی گەورەی دەبێت لەبردنی بارسا بۆ سەر سەکۆی ناسناوەکان.
4- ئەگەر کۆنتینهۆ چاوی لەبەدەستهێنانی خەڵاتە تاکەکەسییەکان بێ لەوەیان هەڵەیە چوون چاک دەزانی تا مێسی لەیانەکەی کەتەلۆنیا یاریبکات لەدەمی دەستخستنی ناسناوەکان بۆ بارسێلۆنا بێ شک خەڵاتەکان کۆنتڕۆڵ دەکات ، هەر ئەو فاکتەرەش وایکرد نەیماڕی هاونیشتیمانی لەئیسپانیاوە کۆچ بەرەو فەڕەنسا بکات
5-- هاتنی کۆنتینهۆ بۆ بارسا بێگومان وەکو یاریزانێکی پیشەگەر خەونی بووە ئەو درێسە بپۆشێت چوون یانەیەکی خاوەن مێژووە بەئاسانی دەچێتە سەر تەختی پاشایەتی خول و جامە بەهێزەکانی ئەوروپا و جیهان ،کەئەم ئارەزووی لە ڕێدز تێرنەئەبوو لەبەرئەوەی یانە ئینگلیزییەکە توانای بەدەستهێنانی پرێمەرلیگیشی نییە لەئێستەدا . ئاشکرایە لەمێرکاتۆی هاوینە کارگێڕی بارسا چەند جارێک هەوڵی ڕفاندنی بەهرمەندەکەی سیلیساویان دێ ئەمما سەرکەوتوو نەبوون ، بەڵام لەمێرکاتۆیە خەریکە گرەوەکە لەبەرپرسانی ڕێدز دەبەنەوە بۆشاییەکی گەورەی بارسا بۆ لاوەی بەڕازیل پڕدەکەنەوە و چاوەڕوان دەکرێت هەرزوو لەگەڵ بلوگرانا بدرەوشێتەوە ،هەوادارانی بارساش بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی نمایشە ناوازەکانی فلیپ دەکەن لەسەر لاکێشەی سەوز .