به وێنه.. یاریزانێكی كورد له ئه‌ڵمانیا ده‌ستدرێژی گولـله‌ی كرایه سه‌ر
"چه‌ندان جاری دیكه هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه"
دەنیز ناکی یاریزانی كوردی باكووری كوردستان لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو له ئه‌ڵمانیا دەستدرێژی گوللەی کرایە سەر.
یاریزانی کوردی باکووری کوردستان لە ولاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو لەناو بارهەلگرێکدا تەقەی لێدەکرێت، بەڵام هیچ زیانێکی پێناگات و لەم پیلانە رزگاری دەبێت و دواتریش پۆلیس دەگاتە شوێنی رووداوەکە و دەست بە لێکۆلینەوە دەکات.
دەنیز ئێستا لە ریزەکانی یانەی ئامەد سپۆر یاری دەکات و پێشتریش لە ریزی هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵی ئەڵمانیا یاریکردووە و بە گوتەی خۆی بە هۆی کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی تورکیا، چەندینجار هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە.
ده‌نیزی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له به‌ڕه‌سه‌ن كوردی باكووری كوردستانه، به‌ڵام له ئه‌ڵمانیا له دایكبووه، پێشتریش یاری بۆ تیپی دووه‌می یانه‌ی بایرلیڤه‌ركووزمی ئه‌ڵمانیا كردووه، ماوه‌ی 3 وه‌رزیشه یاری بۆ یانه‌ی ئامه‌د سپۆر كردووه، چه‌ندانجار به‌هۆی كوردبوون و دژایه‌تیكردنی نه‌یارانی كورد حكوومه‌تی توركیا گرفتی بۆ دروست كردووه و له یاریكردن سڕی كردووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)