كۆتینهۆ له باره‌ی بارسێلۆنا نهێنی و ناخی خۆی بۆ رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵڕشت
كۆتینهۆ: سووپاسی بارسێلۆنا ده‌كه‌م كه خه‌ونه‌كه‌ی منیان هێنایه دی
فلیپی كۆتینهۆی ئه‌ستێره‌ی نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌به‌رده‌م میدیاكاران ناخی خۆی هه‌ڵڕشت و سووپاسی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی كرد كه به پۆشینی درێسی بارسێلۆنا خه‌ونه‌كه‌یان هێنایه‌دی، گوتیشی: هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م كه بوومه‌ته گرانبه‌هاترین یاریزانی مێژووی بارسێلۆنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 8 جه‌نیوه‌ری 2018، له یه‌كه‌مین پرێس كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیدا، فلیپی كۆتینهۆ هێرشبه‌ری به‌رازیلی نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ره‌تا سووپاسی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی كرد و گوتی: 5 ساڵم له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌خۆشی تێپه‌ڕاند، هه‌رچه‌نده هیچ ناسناوێكم له‌و یانه‌یه نه‌برده‌وه.
كۆتینهۆ گوتیشی: ئێستا من هاتۆمهته ئێره بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دڵخۆشبم و ناسناو له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا ببمه‌وه، له‌مێژه هه‌وڵم بۆ ئه‌وه داوه بێمه بارسا و پێشتریش به ئیداره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوولم راگه‌یاندبوو كه نیازی ئه‌وه‌م هه‌یه ئه‌زموونێكی دیكه له ژیانی پیشه‌گه‌ری خۆم له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك بارسێلۆنا تاقی بكه‌مه‌وه.
كۆتینهۆ گوتیشی: من بۆ ئه‌وه نه‌هاتوومه‌ته بارسا تا نێیمار له‌بیر هانده‌ران ببمه‌وه، چونكه من و نێیمار شێوازی یاریكردنمان جیاوازه، من بۆ ئه‌وه هاتوومه‌ته ئێره بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی خۆم له پێكهاته‌ی بارسێلۆنا بكه‌مه‌وه و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ دڵخۆشی كردن هانده‌ران بده‌م.
كۆتینهۆ ده‌شڵێت: شانازی ده‌كه‌م له پاڵ ئه‌ستێره گه‌وره‌كانی بارسێلۆنا یاری ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تی لیۆنێل مێسی، چونكه لیۆ یاریزانێكی مه‌زنه و یاریكردن له پاڵ ئه‌و یاریزانه و له‌و یانه‌یه خه‌ونی هه‌موو یاریزانێكه.
كۆتینهۆ گوتیشی: سووپاسی خوای گه‌وره و خانه‌واده‌كه‌م ده‌كه‌م كه من ئێستا لێره ئاماده‌م، سووپاسی ئه‌و ئارامگرتنه‌ی بارسێلۆنا ده‌كه‌م، سووپاسی لیڤه‌رپوول و سه‌رجه‌م به‌رپرسه‌كانی ئه‌و یانه‌یه ده‌كه‌م كه له دۆخی من تێگه‌یشتن و كارئاسانیان بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌م بۆ كردم.
فلیپی كۆتینهۆی به‌رازیلی له گواستنه‌وه‌ی زستانه به 160 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد و گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2023 ده‌خایه‌نێت، به‌مه‌ش له دوای نێیماری هاونیشتیمانی بووه دووه‌مین گرانبه‌هاترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ.
