مۆدریچ به‌هۆی دادگاییكردن نه‌یتوانی مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی بكات
مۆدریچ دانی به تاوانه گه‌وره‌كه‌ی دانا
لوكا مۆدریچ، ئه‌ستێره‌ی كرواتی یانه‌ی ریال مه‌درید به خۆدزینه‌وه له باجدان تێوه‌گلاوه و به‌هۆی چوونی بۆ به‌رده‌م دادگا نه‌یتوانی مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 9 جه‌نیوه‌ری 2018، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا وێنه‌ی لوكا مۆدریچی له كاتی دادگاییكردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له مه‌درید بڵاو كرده‌وه كه تێیدا مۆدریچ به خۆدزینه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن یۆرۆ له نێوان ساڵانی 2013 و 2014 له باجدان تاوانبار كراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، لوكا مۆدریچ كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا ددانی به تاوانه‌كه‌ی داناوه و به پێدانی یه‌ك میلۆن یۆرۆ خۆی له زیندانیكردن رزگار كردووه و ڕه‌تیشی كردۆته‌وه له دوای دادگاییكردنه‌كه‌ی هیچ لێدوانێك بدات.
لوكا مۆدریچ كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا به باشترین یاریزانی 2017ـی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرا و له‌وه‌ته‌ی هاوینی 2012ـه‌وه یاری بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات و پێشتریش له كرواتیا به كه‌یسێكی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلابوو كه به‌هۆیه‌وه چوو بووه به‌رده‌م دادگای زه‌گره‌ب له كرواتیا.