زێدان به بێزاری وه‌ڵامی 10 پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه
زیزۆ: پرسیاره‌كانی ئێوه بێزارم ده‌كه‌ن و ئێوه هیچ نازانن
زینه‌دین زێدان له پرێسك كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی 10 پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه، زیزۆ نه‌یشارده‌وه كه له یاری رابردوویان له لالیگا هه‌ستی به‌بێزاری زۆر به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ كردووه، گه‌شبینی خۆشی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 9 جه‌نیوه‌ری 2018، له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر نۆمانسیا، زینه‌دین زێدان هاته به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان تووشی چه‌ند كێشه‌یه‌ك بوونه‌ته‌وه و به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنیشی به هانده‌رانی یانه‌كه‌ی دا.
زیزۆ له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر نۆمانسیا گوتی: هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌م، چونكه ئێمه له یاریی پێشوو به‌رامبه‌ر نۆمانسیا نیوه‌ی هه‌نگاوه‌كه‌مان بڕیوه و له گه‌یشتن به قۆناخی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا نزیك بووینه‌ته‌وه.
له باره‌ی بوونی كێشه له پێكهاته‌كه‌ی زیزۆ هاته قسه و گوتی: نایشارمه‌وه ئێمه له یارییه‌كانی رابردوو تووشی هه‌ندێك كێشه بووین، به‌ڵام هه‌موومان هه‌وڵده‌ده‌ین چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
زیزۆ له به‌رسیڤێكی دیكه‌دا گوتی: هه‌ندێك كاتێك قورسه یاریزان له مه‌به‌ستت تێ بگات كه راهێنه‌ر چی ده‌وێت، منیش ده‌بێت بزانم یاریزانه‌كان چیان ده‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌پێی خواست و داواكارییه‌كانی ئه‌وان پلانه‌كانم دابڕێژمه‌وه.
زیزۆ گوتیشی: له یاری رابردوومان به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ هه‌ندێك هه‌ڵه‌مان كرد، به‌ڵام بۆ یارییه‌كانی داهاتوو به ئاسووده‌یی و به دهڕوونێكی به‌هێزه‌وه خۆمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ئاماده ده‌كه‌ین.
زیزۆ له گه‌رمه‌ی پڕێس كۆنفرانسه‌كه به رۆژنامه‌نووسه‌كانی گوت: پرسیاره‌كانی ئێوه من بێزار ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پێتان وابێت من رێگه ناده‌م فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆك یاریزانی نوێ بكڕێت، ئه‌گه‌ر ئێوه بیر بكه‌نه‌وه هه‌ڵه‌ن و هیچ نازانن ده‌رباره‌ی ریال مه‌درید، بۆیه باشتروایه به‌بێ هۆكار و زانیاری قسه نه‌كه‌ن.
زێدان گوتیشی: ده‌بێت هانده‌ران به ئاسانی ئه‌نجامه‌كانی 2 ساڵی رابردووی یانه‌كه‌یان له‌بیر نه‌كه‌ن، هه‌مان ئه‌م یاریزانانه‌ی ئێستای ریال مه‌درید زۆرینه‌ی ناسناوه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا و جیهانیان خسته خه‌زینه‌ی كۆشكی شایانه‌ی مه‌درید، بۆیه من ئێستاش له یاریزانه‌كانی خۆم دڵنیام و ئه‌م پێكهاته‌یه هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ هی ساڵانی پێشوو نییه و هاوشێوه‌ی پێكهاته گه‌وره‌كانی دیكه‌ی یانه‌كانی دیكه‌یه كه ململانێ بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ده‌كه‌ن.
زێدان له كۆتایی دا پێداگیری كرد كه یانه‌كه‌ی پێویستی به‌هیچ هێرشبه‌رێك نییه، ده‌شڵێت: من هیچ هێرشبهرێكم ناوێت، دڵنیاش بن ئێمه هه‌رگیز خۆمان بهدهستهوهنادهین.
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 11:30 به كاتی هه‌ولێر له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی نۆمانسیا ده‌كات، له یاریی چوون، یانه مه‌دریدییه‌كه به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا بوو.