كریستیانۆ به‌خێرایی په‌یامێك له باره‌ی دۆخی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه
كریستیانۆ په‌یامه‌كه ئاراسته‌ی هانده‌رانی ده‌كات
کریستیانۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید بەڵێن بە هاندەرانی دەدات دووبارە بگەرێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی پێشووی.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ کە ئەم وەرزە نەیتوانیوە ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بووەتە جێگەی ره‌خنەی زۆری هاندەرانی، ته‌نانه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش به گاڵته و ته‌نز هێرشێكی گه‌وره‌ی ده‌كرێته سه‌ر.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 9 جه‌نیوه‌ری 2018، كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئینستاگرام پەیامێکی بۆ هاندەرانی بلاوکردۆتەوە دەڵێت: گرنگ نییە تا کەی بەردەوام دەبم، گرنگ ئەوەیە بەم زووانە دەگەرێمەوە سەر ئاستی راستەقینەم و دڵتان خۆش دەکەمەوە''.
دۆن وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ یانەکەی لە لالیگا دوای تێپەربوونی 18 گەڕ، تەنها 4 گۆڵی تۆمار کردووە، ئەمەش بە خراپترین ده‌ستپێكی لەگەڵ مێرێنگی لە مێژوودا دادەنرێت.
