"له دوای كۆتینهۆ، بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ش گه‌یشته رێككه‌وتن"
"له كورترین ماوه پشكنینی پزیشكی بارسێلۆنا ئه‌نجام ده‌دات"
به گوێره‌ی میدیاكانی به‌رازیل، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ (یێری مینا)ـی به‌رگریكاری كۆلۆمبی یانه‌ی پاڵمێراس گه‌یشتۆته‌وه رێككه‌وتن و له دوای كۆتینهۆ ده‌بێته دووه‌مین گرێبه‌ستی زستانه‌ی بارسێلۆنا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 9 جه‌نیوه‌ری 2018، رۆژنامه‌ی گڵۆبۆ سپۆرتی به‌ڕازیلی ئاشكرای كردووه (یێری مینا) یانه‌كه‌ی رازی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م زستانه ده‌ستبه‌رداری ببن، هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه بلاوگرانا به 11 ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار یۆرۆ به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و یاریزانه كۆڵۆمبیه له‌گه‌ڵ پاڵمیراس رێككه‌وتووه و ده‌كات و له نزیكترین كاتیش‌دا پشكنینی پزیشكی بۆ ده‌كرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه (یێری مینا) هاوشێوه‌ی كۆتینهۆ پێداگیری له په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ربڕیوه و به‌رپرسانی یانه‌كه‌ش نایانه‌وێت رێگه له خه‌ونی چوونی یاریزانه‌كه بۆ بارسێلۆنا بگرن.
به گوێره‌ی میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا، بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت (یێری مینا) بۆ شوێنگره‌وه‌ی خاڤێر ماسكیرانۆ بگوازێته‌وه كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان له په‌یوه‌ندیكردنی به خولی تۆپی پێی چینی نزیك بۆته‌وه و چه‌ندان گرێبه‌ستی گرانبه‌های له چین پێگه‌یشتووه، دیارترینیان یانه‌ی (هێبی فۆرچن)ـه كه مانوێل پێلێگرینی راهێنه‌ریه‌تی.
یێری مینای ته‌مه‌ن 23 ساڵ، ماوه‌ی 2 وه‌رزه یاری بۆ یانه‌ی پاڵمێراسی به‌رازیلی ده‌كات و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیاشه.
