هومام حه‌موودى: ئه‌مريكييه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له جياكردنهوهى كوردستان له عێراق
هه‌وڵى جياكردنهوهى كوردستان له سوورياش ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له تارانه‌وه، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى عێراق، هومام حه‌موودى رايگه‌ياند، "ئه‌مريكييه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له جياكردنهوهى كوردستان له عێراق و هه‌روه‌ها له جياكردنهوهى كوردستان له سوورياش سه‌ركه‌وتوو نابن".
ئه‌مڕۆ حه‌موودى له تاران له‌گه‌ڵ عه‌لى ئه‌كبه‌ر ويلايه‌تى راوێژكارى عه‌لى خامهنهئى رابه‌رى شۆڕشى ئيسلامى ئێران كۆبوويه‌وه و دواى كۆبوونه‌وه‌كه قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد.
حه‌موودى گوتى: "روانگه‌ى گشتيى ئه‌مريكا بۆ عێراق ئه‌وه‌يه، عێراق دابه‌شبكرێت بۆ سێ به‌شى كورد و سوننه و شيعه".
گوتيشى: "ئه‌مريكا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات به هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه جيابوونهوهى كوردستان له عێراق زيان له به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان له‌م هه‌لومه‌رج و كاته‌دا ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وان له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى عێراقن بۆ سێ به‌ش".
هه‌روه‌ها گوتى: "كورد خوازيارى جيابوونهوهن له عێراق. حه‌شدى شه‌عبى ئێستا له ناوچهكانيانه".
هه‌روه‌ها گوتى: "له سوورياش پێكهاته‌ى كورد هه‌يه و له‌وێش ئه‌مريكا هه‌وڵده‌ده‌ن كوردستان له وڵاتى سووريا جيابكه‌نه‌وه".
گوتيشى: "وه‌ك چۆن له عێراق شكستيان هێنا له سوورياش شكست به‌شيان ده‌بێت".
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى له عێراق له رابردوودا به يه‌كێك له هاوپه‌يمانه‌كانى هێزه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرا و رێككه‌وتنى ستراتيژى له‌گه‌ڵ لايه‌نێكى سياسى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.
سه‌رچاوه: ئيرنا
و.ئ.ر