ریال مه‌درید له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه ریكۆردی وا خراپی تۆمار نه‌كردووه
هیچ كاتێك له مێژوودا ریال مه‌درید ئه‌م ئاماره ڕه‌شانه‌ی تۆمار نه‌كردووه
به گوێره‌ی ئاماری رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا، ریال مه‌درید له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه تووشی دۆخێكی خراپی هاوشێوه‌ی ئه‌م وه‌رزه نه‌بووه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 10 جه‌نیوه‌ری 2018، ئامارێكی وردی له باره‌ی رێژه‌ی گۆڵكردنی ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ده‌ركه‌وتووه كه به درێژایی مێژووی ریال مه‌درید ئاستی گۆڵكارانی ئه‌وه‌نده خراپ نه‌بووه.
گۆڵكاره‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ریال مه‌درید له دوای تێپه‌ڕبوونی 17 گه‌ڕ (كریستیانۆ، ئیسكۆ، گاریس به‌یل و ئاسێنسیۆ)ـیه كه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی 4 گۆڵه، یه‌كه‌مجاره ریال مه‌درید خاوه‌نی رێژه‌یه‌كی كه‌می گۆڵكردنی له‌وجۆره بێت.
خراپی گۆڵكارانی ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه دۆخێكی دروست كردووه كه له دوای 2008 ـ 2009ـه یه‌كه‌مجاره به جیاوازی 16 خاڵ له یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگ دوروبكهوێتهوه.
ریكۆردێكی خراپی تایبه‌ته به كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه له‌وه‌ته‌ی له 2009 هاتۆته ریال مه‌درید تووشی رێكۆردێكی ڕه‌شی هاوشێوه‌ی ئه‌م وه‌رزه نه‌بووه، به‌وپێیه‌ی ئه‌م وه‌رزه له دوای 17 گه‌ڕ ته‌نیا 4 گۆڵی كردووه.
