بێنزێما زووتر لەو ماوەیه‌ی بۆی دیاریکراوە دەگەرێتەوە نێو یاریگاکان

واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ریم ئاشكرا كرا

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا،  کەریم بێنزێمای هێرشبه‌ری فره‌نسی یانه‌ی ریال مه‌درید زوتر لەو ماوەی بۆی دیاریکراوە له‌ پێكانه‌كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه‌ و دەگەرێتەوە ناو یاریگاکان.

نزیکەی 10  رۆژ پێش ئێستا پێگەی فەرمی ریال مەدرید هەواڵی دوورکەوتنەوەی هێرشبەری فڕه‌نسی بە هۆی پێکان بۆ ماوەی 3 هەفتە بڵاوکردەوە، بەڵام ئەمرۆ رۆژنامەی وەرزشی مارکا ئاشکرای کردووە کە کەریم زووتر لەو وادەیەی بۆ دیاریکراوە دەگرێتەوە یاریگاکان و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی بکاتەوە.

كه‌ریم بێنزێما لە دوای شکستەکەی مێرنگی لە یاری کلاسیکۆ تووشی پێکان بوو و لەو ماوەیەش بەشداری لە هیچ یاری یانەکەی نەکردووە.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، زینه‌دین زێدان بۆ یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی له‌ لالیگا به‌رامبه‌ر ڤیاریال بانگهێشتی بێنزێما ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ یارییه‌كه‌ شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ كاتژمێر 06:15 خوله‌ك به‌ كاتی هه‌ولێر له‌ یاریگه‌ی بێرنابیۆ به‌ڕێوه‌ بچێت.