ڤاڵڤێردی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به یاری مه‌رگ و ژیان وه‌سف ده‌كات
ڤاڵڤێردی سه‌رسامی خۆی به ئه‌ستێره‌یه‌كی تیپی به‌رامبه‌ر ده‌رده‌بڕێت
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له جامی شای ئیسپانیا به یاری مه‌رگ و ژیانی وه‌سف كرد و گوتیشی: وه‌ك راهێنه‌ر پێشتر ئه‌و ناسناوه‌م نه‌بردۆته‌وه، به‌ڵام ئێستا خواست و ویستێكی گه‌وره‌م بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی جامی شا هه‌یه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 10 جه‌نیوه‌ری 2018، له باره‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ، له پرێس كۆنفرانسێكدا (ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی) راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا گوتی: یارییەکی بەهێزمان لە پێشەو و ئێمەش بە باشی خۆمان بۆ ئەم یارییە ئامادە کردووە و ئامانجمان ئەوەیە کە کۆنترۆڵی تۆپ و یاریگا بکەین.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: پێویستە سبه‌ی به‌رامبه‌ر سێلتا ئاگاداری خۆمان بین، چونکە ئەوانیش وەکو ئێمە هەوڵی کۆنترۆڵی تۆپ دەدەن، سێلتاڤیگۆ تیپێکی باش و بەهێزە و ئەو یارییە بۆ ئێمە مەرگ و ژیانه، چونکە بە دۆڕانێک یان یەکسانبوونێک ماڵئاوایی لە نازناوەکە دەکەین.
ڤاڵڤێردی له پرێس كۆنفرانسه‌كه ستایشی ئاستی (ئیاگۆ ئاسپاس)ـی هێرشبه‌ری سێلتا ڤیگۆی كرد كه ئه‌م وه‌رزه له دوای لیۆنێل مێسی به 11 گۆڵ پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی لالیگای گرتووه.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌ڵێت: ئاسپاس ئێستا بە دۆخێکی باش‌دا تێپەر دەبێت و پێویستە بە باشی چاودێری بکرێت.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه گوتی: هه‌رگیز من داوای رۆیشتنی ئاردا تورانم نه‌كردووه و ئاگاداری ئه‌وه‌ش نیم كه سبه‌ی یانه‌كه جێده‌هێڵێت و سەبارەت بە یێری میناش دەتوانم بڵێم کە ئەو یاریزانە هێشتا نەبۆتە یاریزانی ئێمە و ماسکێرانۆش لەگەڵ ئێمە بەردەوامە.
ڤاڵڤێردی له به‌رسیڤی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: به هاتنی كۆتینهۆ و دێمبلی ئێمه شێوازی خۆمان ناگۆڕین، هه‌ڵبه‌ت پشتگیری هه‌ر یاریزانێكی نوێ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باشترین ئاست له‌گه‌ڵ بارسا پێشكه‌ش بكات.
له باره‌ی جیاوازی 16 خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید، ڤاڵڤێردی گوتی: پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به وه‌رزی نوێ بكه‌ین، من بیرم له جیاوازی ئه‌و خاڵه زۆره نه‌كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، به‌ڵام هه‌موو كاتێك سه‌یری پێكهاته‌كه‌ی خۆم كردووه و ئاوڕم له هیچ یانه‌یه‌ك نه‌داوه‌ته‌وه.
لە یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی کوپا دێل رای سبه‌ی پێنجشه‌ممه، بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو له كاتژمێر 11:30ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێر میوانداریی سێلتا ڤیگۆ دەکات، لە یاری چوون هەردوو یانە بە گۆڵێک بۆ هەردوولایهكیان به‌رامبه‌ربوون، بۆ ئەم یارییەش فلیپ کۆتینیۆی یاریزانی نوێ ئەو یانەیە بە هۆی پێکانەوە بەشداری ناکات.