بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كوردستان و عێراقی هه‌ژاند
بومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 4.7 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر بوو
كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزەیەك لە رۆژھەڵاتی كوردستانیدا و لە ھەرێمی كوردستان و عێراقیش ھەستی پێكرا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، سه‌نته‌ری بومه‌له‌رزه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه و گوڕه‌كه‌ی 5.5 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر بووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له شاری سلێمانیش رایگه‌یاند، خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ر هه‌ستیان به توندی بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی عێراقیش رایانگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌كه شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقیشی گرتۆته‌وه، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو پارێزگای به‌غدا و واست، كه چه‌ند خوله‌كێك دوای بومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م دووباره شاری به‌غدای ههژاندۆتهوه و، یه‌كه‌م بومه‌له‌رزه له‌شاری به‌غداش به گوڕی 5.5 پله بووه.
