ئه‌مشه‌و ماسكیرانۆ دوایین یاری خۆی به درێسی بارسێلۆنا ده‌كات
ئه‌مشه‌و ماسكیرانۆ یاری ماڵئاوایی ده‌كات

میدیاكانی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرایان كردووه ئه‌مشه‌و خاڤێر ماسكیرانۆ دوایین یاری خۆی به درێسی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌نجام ده‌دات و ماڵئاوایی له هانده‌رانی یاریگه‌ی كامپ نوو ده‌كات.
پێگه‌ی سپۆرت و موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هاتنی (یێری مینا)ـی كۆلۆمبی رۆیشتنی خاڤێر ماسكیرانۆی بۆ یانه‌ی هێبی فۆرچنی چینی یه‌كلایی كرده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه چینییه‌كه به 10 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی ماسكیرانۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه پێشتر ماسكی گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2019 له‌گه‌ڵ بارسا كۆتایی ده‌هات.
خاڤێر ماسكیرانۆ له هاوینی 2010 له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه به بڕی 23 ملیۆن پاوه‌ند بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، پێشتریش یاری بۆ یانه‌كانی ریڤه‌ر پله‌یتی ئارجێنتینا، كۆرنسیانزی برازیلی و وێستهامی ئینگلیزی كردووه.