یێری مینا كاتێك هه‌واڵی گرێبه‌سته‌كه‌ی بارسێلۆنای بیست چی كرد؟
مینا نهێنییه‌ك له باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات
یێری مینا، دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا واژۆ كرد، هاته به‌رده‌م میدیاكان و وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و چیرۆكی په‌یوه‌ندیكردنی خۆی به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه گێڕایه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13 جه‌نیوه‌ری 2018، له هۆڵی كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی یاریگه‌ی كامپ نوو، یێری مینا له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا گوتی زه‌حمه‌ته چیتر به‌رگه بگرم و چاوڕێ بكه‌م تا یه‌كه‌مین یاری فه‌رمی خۆم به درێسی بارسێلۆنا له پاڵ جیرارد پیكێ و ئۆمتیتی ئه‌نجام بده‌م.
مینا ده‌ڵێت: كاتێك هه‌واڵی رێككه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی بارسێلۆنام بیست له ماڵه‌وه هه‌موومان له‌گه‌ڵ دایك و باوكم له خۆشیان شێتانه بازمان ده‌دا و هه‌ڵده‌په‌ڕین و ده‌خولاینه‌وه.
له باره‌ی پێشوازیكردنی مێسی، یاریزانه كۆلۆمبیاییه‌كه‌ی بارسا ده‌ڵێت: له یه‌كه‌مین بینینی مێسی، به گه‌رمی پێشوازی لێكردم و ده‌ستی بۆ ته‌وقه‌كردن بۆ درێژكردم و باوه‌شمان له‌یه‌كتر دا، دڵخۆشبووم به بینینی باشترین یاریزانی جیهان، لیۆ زۆر تایبه‌ته و هیچ یاریزانێك له ئه‌و ناچێت.
یێری مینا له ئاهه‌نگی ناساندنی له كامپ نوو، پێش ئه‌وه‌ی پێ بخاته نێو یاریگه لاپچین و گۆرهوهییهكهی له‌پێ كرده‌وه و به‌پێخواسی چووه نێو یاریگه.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له په‌رتووكی پیرۆزی ئینجیل دا هاتووه هه‌ركاتێك بچیته نێو ماڵێكی نوێ، پێویسته به پێ‌خواسی یه‌كه‌مین هه‌نگاوت بۆ نێو ماڵه نوێیه‌كه‌ت بنێیت، بۆیه منیش یاریگه‌ی كامپ نوو ماڵه نوێیه‌كه‌ی ئێستای منه، بۆیه ئه‌و كاره‌م كرد، پێشتریش كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار چوومه نێو یاریگه‌ی پاڵمێراسی به‌رازیلی هه‌مان كارم ئه‌نجام داوه.
یێری مینا گوتیشی: هاتوومه‌ته بارسا بۆ ئه‌وه‌ی مێژوویه‌كی گه‌وره بنووسمه‌وه و خه‌ونه‌كانی خۆم و هانده‌رانی بارسا بهێنمه دی، له ئێستاوه زۆر به‌پرۆشم تا یه‌كه‌مین یاری به درێسی بارسا ده‌كه‌م.
مینا ده‌شڵێت: سه‌ركه‌وتنی بارسا به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ زۆر دڵخۆشی كردم و چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی زیاتریش بكه‌ن.
مینا گوتیشی: له كۆلۆمبیا چه‌ندان به‌هره‌مه‌ند و ئه‌ستێره‌ی دیكه هه‌ن كه شایسته‌ی ئه‌وه‌ن ده‌رگای یانه‌ی بارسایان بۆ بكرێته‌وه.
یێری مینای ته‌مه‌ن 23 ساڵ، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیاییه و له یانه‌ی پاڵمێراسی به‌رازیلی به بڕی 11 ملیۆن و 800 هه‌زار یۆرۆ بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ و نیو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا كرد.
