راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌ش له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی هه‌رێم و به‌غدا بڵاوكرایه‌وه
كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی هه‌رێمی كوردستان و لێژنه‌ی تایبه‌تی حكومه‌تی عێراق، شاندی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكى هاوبهشيان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌ردوولادا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان، گومرگ، فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌نداوه‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسا كرايه‌وه.
له‌ميانه‌ى گفتوگۆكاندا نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى، ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورييه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى به‌نداوه‌كان، ده‌زگاى هه‌واڵگرى، ته‌واوى تێبينيه سه‌ره‌كى و بنه‌ڕه‌تييه‌كانى تايبه‌ت به رێكخستنى په‌يوه‌ندى نێوان حكومه‌تى فيدڕاڵ و هه‌رێمى كوردستانيان خسته‌ڕوو.
له‌كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر رێكخستنى كۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى له‌به‌ر رۆشنايى ئه‌و خاڵانه‌ى له‌سه‌رى كۆك بوون، رێككه‌وتن. بڕیاریشدرا، كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو رۆژى دووشه‌ممه 15/01/2018 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.
ده‌قی راگه‌یاندراوی هاوبه‌شی شاندی هه‌رێمی كوردستان و لێژنه‌ی باڵای حكومه‌تی عێراق:
به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى فه‌رمانى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران ژماره(137) ساڵى 2017 كه به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران دكتۆر حه‌يده‌ر عه‌بادى لێژنه‌يه‌كى باڵاى به‌و فه‌رمانه دروستكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هونه‌رييه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان, تايبه‌ت به ده‌روازه سنوورييه‌كان, فرِۆكهخانهكان و به‌ڕێوه‌بردنى به‌نداوه‌كان, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ر له‌به‌يانى رۆژى شه‌ممه رێككه‌وتى 13/01/2018، شاندێكی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكايه‌تى به‌ڕێز كه‌ريم شنگالی، وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غداى كرد.
به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆى عێراق قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى له‌كه‌شێكى دۆستانه‌دا سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى گرنگى كرد، له‌نێوان شاندى هه‌رێم و لێژنه‌ى باڵا به‌سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ميندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران، له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆ جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگى به‌ستنى ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه كرده‌وه و به‌خێرهاتنى شاندى هه‌رێمى كوردستانى كرد و سڵاوى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى به‌شاندى هه‌رێم راگه‌ياند، له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ى گرنگى تاوتوێكردنى ئه‌و كێشانه كه له‌بوارى ده‌روازه سنوورييه‌كان، گومرگ، فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنى به‌نداوه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و ياسا فيدڕالييهكان.
هه‌روه‌ها پێداگرتنى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و دۆسيانه و گێڕانه‌وه‌ى چالاكييه‌كان بۆ ئه‌و داموده‌زگا و دامه‌زراوانه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كه‌ريم شنگالی سوپاس و پێزانينى خۆى پێڕاگه‌ياندن، بۆ ئه‌و دهستپێِشخهرييهى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران سه‌باره‌ت به چارسه‌ره‌كردنى ئه‌و دۆسيه هه‌ڵپه‌سێردراوانه، به‌و شێوه‌ى كه خزمه‌تى ته‌واوى عێراق بكات و چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه بكات كه له هه‌رێمى كوردستان روويانداوه.
له‌ميانه‌ى گفتوگۆكاندا نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانی، ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورييه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى به‌نداوه‌كان، ده‌زگاى هه‌واڵگرى، ته‌واوى تێبينيه سه‌ره‌كى و بنه‌ڕه‌تييه‌كانى تايبه‌ت به رێكخستنى په‌يوه‌ندى نێوان حكومه‌تى فيدڕاڵ و هه‌رێمى كوردستانيان خسته‌ڕوو و، گفتوگۆيه‌كى تێروته‌سه‌ل و راشكاوانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى شاندى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ى ئه‌ندامانى لێژنه‌ى باڵاى خستبوويانهڕوو، ئه‌نجامدا.
له‌كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر رێكخستنى كۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى له‌به‌ر رۆشنايى ئه‌و خاڵانه‌ى له‌سه‌رى كۆك بوون له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئاماژه بۆكراودا له رۆژى دووشه‌ممه 15/01/2018 له هه‌ولێر، رێككه‌وتن، تا پێكه‌وه كۆنووسێكى گشتگير به‌و چاره‌سه‌رانه‌ى كه رێككه‌وتنى له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئاماده‌بكه‌ن و، به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى كه پێويستى به بڕيارى حكومه‌تى فيدڕاڵى هه‌يه و پێويستن بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و چالاكيانه‌ى كه له ده‌روازه سنوورييه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌نداوه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، شاندێكی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكايه‌تى كه‌ريم شنگالى- وه‌زيرى ناوخۆ ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی باڵای حكومه‌تی عێراق كه تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێكهێندراوه، كۆبوونه‌وه.