به‌شێكی زۆری سوننه‌كان له نوجێفی كۆده‌بنه‌وه
11 لایه‌نی سوننه هاوپه‌یمانێتییه‌ك پێكده‌هێنن

K24 - هه‌ولێر
ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی پارت و لایه‌نه و قه‌واره‌ی سیاسی سوننه‌كانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه نوجێفی، ئه‌مینداری گشتی حزبی (للعراق متحدون) هاوپه‌یمانێتییه‌كیان له‌ژێر ناوی "بڕیاری عێراقی" پێكهێنا.
هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ش له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماركراوه‌و 11 پارت و قه‌واره‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ری سوننه له‌خۆده‌گرێت.
هاوپه‌یمانێتییه‌كه هه‌ر یه‌كه له "للعراق متحدون" به سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه نوجێفی و"المشروع العربي" به سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر و"الحق الوطني" به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌ساری و "المستقبل الوطني" به سه‌رۆكایه‌تی سه‌لمان جومه‌یلی و "مشروع الإرادة الشعبية" به سه‌رۆكایه‌تی مه‌زهه‌ر خه‌ربیت و "الهيبة الوطنية" به سه‌رۆكایه‌تی هه‌یبه‌ت حه‌مه‌د عه‌باس و"المجد العراقي" به سه‌رۆكایه‌تی ته‌لال زه‌وبه‌عی و "الغد العراقي" به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌ید مونهه‌ل و"النداء الوطني" به سه‌رۆكایه‌تی حازم حه‌مید و "النهضة الشبابية (عز)" به سه‌رۆكایه‌تی ئیبراهیم محه‌مه‌د سه‌عید و "اتحاد صلاح الدين" به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د مه‌شهه‌دانی له خۆگرتووه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی بڕیاری عێراقی، ئامانجی ئه‌و لایه‌نانه له پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه، رێزگرتنه له ئازادییه ده‌ستوورییه‌كان و هاووڵاتیبوون و ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ و گه‌شه‌پێدانی ئابووری عێراق و پارێزگاریكردن له باڵانسی نیشتمانی و هێنانه‌ئارای ئاشته‌وایی نیشتمانی. هه‌روه‌ها پێویستی رێزگرتن له بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان و ئیراده‌ی گه‌لی عێراقی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانیان، له نێوانیاندا مافی درووستكردنی هه‌رێمه‌كان وه‌ك رێگایه‌ك بۆ قوڵبوونه‌وه‌ی كلتووری دیموكراسیی و به‌شداریكردن له حوكمڕانی له‌سه‌ر بنه‌مای لامه‌ركه‌زی ئیداریی".