عه‌بادی: مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرین
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ده‌ین
K24- هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی, سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ئێمه داتامان له‌باره‌ی ژماره‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق زۆر جددیه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و, ناردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی نێوان شانده‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عێراقيش عه‌بادی جه‌ختی كرده‌وه، حكومه‌تی عێراق هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.