"عه‌بادی ناچاره كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات"
ئه‌گه‌ر عه‌بادی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌كات له‌هه‌ڵباژدنه‌كاندا ده‌دۆڕێت
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گوتاری هه‌فتانه‌یدا رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی ئاماده‌یه مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، "حه‌یدره عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات و، ده‌رگای گفتوگۆی له‌گه‌ڵیدا خستۆته سه‌رپشت، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ درووستبوونی هاوپه‌یمانێتییه‌كان له‌نێوان پێكهاته سياسيیه‌كانی عێراقدا، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، كه بڕیاره له مانگی 5 ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت".
وه‌ك رۆژنامه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له عه‌بادی گواستییه‌وه "عه‌بادی ده‌ترسێت باڵانسی كورد له‌ده‌ست بدات و هه‌ندێ لایه‌نی دیكه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان بقۆزنه‌وه، بۆیه عه‌بادی ناچاره ئه‌و كیشانه چاره‌سه‌ر بكات".
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران رایگه‌یاندووه، "عه‌بادی تاوتوێی ئه‌نجامه‌كانی دیدار و گفتوگۆكانی نێوان شاندی هه‌ولێر و به‌غدای كردووه" و ده‌ڵێت: "له‌ئێستادا عه‌بادی بیر له میكانیزمی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌ڕووی كورددا ده‌كاته‌وه".
رۆژنامه‌كه له‌زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بڵاویكردۆته‌وه "بابه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌رم بوونی مژاری هه‌ڵبژاردنه‌كان و راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتییه‌كان، هه‌ربۆیه عه‌بادی نایه‌وێت ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست بدات، چونكه هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی عه‌بادیدایه، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت به‌و رێگه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌شدا سه‌ركه‌وێت، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ركابه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌كه‌ن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردووه، "به‌منزیكانه شاندێكی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك دۆسییه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و، راسته‌وخۆ دوای ئه‌و سه‌ردانه ده‌رگای گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرێنه‌وه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه "شانده‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ئاره‌زووی عه‌بادییان به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌ردوولا هه‌نگاوی جددی بنێن".