حكومەتی ھەرێم پڕۆژەیەكی نوێ رادەگەیەنێت

ئەنجوومەنی وەزیران چەند پرسێك تاوتوێ دەكات

K24 - ھەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی نوێ بە مەبەستی خزمەتکردنی هاووڵاتیان رادەگەیەنێت.

نوری عوسمان، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بە دواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران بە کوردستان24 راگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بڕیار لەسەر راگەیاندنی پڕۆژیەك دەدرێت کە مەبەست لێی، ئاسانکارییە لە راییکردنی کاری هاووڵاتیان لە فەرمانگە حکومییەکان و کەمکردنەوەی رۆتین بۆ کەمترین رێژە".

پێشتر پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاندبوو: "ئەمڕۆ سەرۆكایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بە ناوخۆی كوردستان و كاروباری حكومەت كۆدەبێتەوە".

بە گوێرەی زانیاری پەیامنێرمان: "یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، پرسی کشانەوەی یەکگرتووی ئیسلامی دەبێت لە حکومەت، گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی وەزارەتەکانی یەکگرتوو دەكرێت".