ھەولێر و بەغدا تاوتوێی مووچەی فەرمانبەران دەكەن
لەسەر داوای حكومەتی عێراق كۆدەبنەوە
K24 - ھەولێر
شاندێکی هەرێمی کوردستان و بەغدا، بۆ تاوتوێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان و بەغدا لەبارەی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆببنەوە".
پەیامنێرمان گوتیشی: "کۆبوونەوەکە لەسەر داوای حکومەتی عێراقە و مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکات".
بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24: "شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە پێنج ئەندام پێکدێت".
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی ناوی کارمەندانی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردەی، بەگوێرەی ئاماری بایۆمەتری رادەستی بەغدا کردبوو.