ھەولێر و بەغدا تاوتوێی مووچەی فەرمانبەران دەكەن

لەسەر داوای حكومەتی عێراق كۆدەبنەوە

K24 - ھەولێر

شاندێکی هەرێمی کوردستان و بەغدا، بۆ تاوتوێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان و بەغدا لەبارەی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆببنەوە".

پەیامنێرمان گوتیشی: "کۆبوونەوەکە لەسەر داوای حکومەتی عێراقە و مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکات".

بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24: "شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە پێنج ئەندام پێکدێت".

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان  لیستی ناوی کارمەندانی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردەی، بەگوێرەی ئاماری بایۆمەتری رادەستی بەغدا کردبوو.