وه‌زيرى ته‌ندرووستى: به‌غدا ئه‌م به‌ڵێنه‌ى پێداوين
بەغدا ھەر زانیارییەکی پێویستە پێیانی بدەین و ئێمەش ئامادەی ھەموو شتێکین
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغدا بەڵێنی داوە بەشە دەرمانی ھەرێم لەسەر پشکی سەدا 17 رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات.
رێکەوت حەمەڕەشید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەونیدا گوتی: ''لە ئێستادا شاندێکی حکوومەتی ھەرێم لە بەغدایە کە پێکھاتووە لە نوێنەری وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و پەروەردە کە ھیوادارین لەماوەیەکی كەمدا مووچەی ئەو وەزارەتانە بنێرێت''.
سەبارەت بە نەبوونی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستانیش، رێکه‌وت حەمەڕەشید گوتی: ''بەغدا بەڵێنی داوە کە لە پشکی سەدا ١٧ بەشە دەرمانی ھەرێمی کوردستان بنێرێت لە لایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگرەکەی پێمان گوتراوە تەواوی ئاسانکاری بکەین بۆ ئەوەی بەغدا ھەر زانیارییەکی پێویستە پێیانی بدەین و ئێمەش ئامادەی ھەموو شتێکین''.
ئه‌مڕۆ شاندێكی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و دارایی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه سه‌ردانی به‌غدایان كرد.