به‌رپرسی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق له خورماتوو ده‌ستگیركرا
ئه‌و هێزه‌ی به‌رپرسی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی ده‌ستگیركرد له به‌غداوه هاتبوو
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی قه‌زای خورماتووی رایگه‌یاند، هێزێكی ئیتیحادی كه له به‌غداوه هاتبوو، به‌رپرسێكی گروپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی له‌و قه‌زایه ده‌ستگیركرد.
محهمهدج فایه‌ق، به‌رپرسی پێشووی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای خورماتوو له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو راستی ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی پشتڕاست كردۆته‌وه و گوتی، ناوی ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌شدی شه‌عبی "حه‌سه‌ن كه‌ریم"ـه.
هه‌روه‌ها "محه‌مه‌د فایه‌ق" نووسیویه‌تی، "هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی به‌رپرسی ئه‌و گروپه‌ی میلیشیا شیعه‌كان، یه‌كێك له یاریدهرهكانیشی به‌ناوی "سه‌میر كه‌مال" ده‌ستگیر كراوه"، جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و هێزه‌ی بۆ ده‌ستگیركردنیان هاتبوو سه‌ر به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا بوون، كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك گه‌یشتبوونه ئه‌و قه‌زایه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی توركمانی چه‌ندین پێشێلكاریان له‌و ناوچانه ئه‌نجامداوه و، به سه‌دان خانووی هاووڵاتیانی كوردیان ته‌قاندۆته‌وه و، ده‌یان شوێنی بازرگانیشیان سووتاندووه و به‌تاڵان بردووه.