ئه‌مریكا پشتگیریی خۆی بۆ گفتوگۆی جددی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دووپات ده‌كاته‌وه
نێچیرڤان بارزانی: گفتوگۆكان چەند ھەنگاوێك چوونەتە پێشەوە
K24 - ھەولێر
ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش و ئه‌ندریۆ پیك، یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق کۆبووەوە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی حكومەت، له دیداری نێوانیاندا شاندی ئەمریكا خۆشحاڵیی خۆیان به كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان و دیدار و كۆبوونه‌وه، ئه‌رێنییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌ربڕی و هیوایان خواست كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی گونجاو به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی فڕۆكه‌خانه و مووچه و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی کوردستان.
ماڵپەڕەكە ئەوەشی راگەیانووە، كە شانده‌كهی ئەمریكا پشتگیریی خۆیان بۆ ئه‌م هه‌نگاوانه و گفتوگۆیه‌كی جددی له‌نێوان هه‌ردوولادا نیشاندا و جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیى هاوكاری و پشتگیریى هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها لایه‌نگریی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕی.
لەو دیدارەدا نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاسكردنی رۆڵی هاوپه‌یمانان كه ساڵانی رابردوو به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، كە له شه‌ڕی دژی داعشدا رۆڵیكى گه‌وره‌یان گێڕا، به پێویستی زانی هاوپه‌یمانان له هاندانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی نێوان تیمه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی كه چه‌ند هه‌نگاوێكی باش چوونه‌ته پێشه‌وه. ھەروەھا ئه‌مه‌ى به هه‌نگاوێكی جددی له قه‌ڵه‌مدا و هیوای خواست كۆبوونه‌وه‌كان بگه‌نه ئه‌نجامێك كه له به‌رژوه‌ندیی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا بێت.
ھ.م