كه‌شناسى: له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ پله‌ى گه‌رما ده‌گاته‌ ژێر سفر

به‌ گوێره‌ى ئه‌و پێشبينيانه‌ سبه‌ى شه‌و پله‌ى گه‌رما داده‌به‌زن بۆ ژێر سفر

K24 – هه‌ولێر:

كه‌شناسى هه‌رێمى كوردستان پێشبينييه‌كانى ره‌وشى كه‌شوهه‌واى له‌ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو و به‌ گوێره‌ى ئه‌و پێشبينيانه‌ سبه‌ى شه‌و پله‌ى گه‌رما داده‌به‌زن بۆ ژێر سفر و ئه‌مڕۆش خێرايى با كه‌متر ده‌بێته‌وه‌. هاوكات دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكى خۆڵبارين هه‌ولێرى پايته‌خت و ژماره‌يه‌ك شار و شارۆچكه‌ى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه‌ و ئاستيى بينين دابه‌زيوه‌ و سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵكردنى ره‌شه‌با به‌ شێوه‌ى پچڕ پچڕ باران ده‌بارێت.

پێشبينييه‌كانى كه‌شوهه‌واى سبه‌ى شه‌ممه‌