مه‌رج نییه هه‌ر بۆنی گرانبه‌ها بكڕی
بۆنی سرووشتی پیاو ئه‌م كاریگه‌رییانه‌ی له‌سه‌ر ژن هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك زانای بواری ده‌روونزانی، له زانكۆی كۆلۆمبیای به‌ریتانی له كه‌نه‌دا، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بۆنی سرووشتی پیاوان، ئاستی دڵه‌ڕاوكێ و گوشاری هاوسه‌ره‌كانییان كه‌مده‌كاته‌وه.
گۆڤاری MedXpress ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی ئه‌و زانایانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه زیاتر له 96 گرووپی پیاوان و ژنان به‌شدارییان تێدا كردووه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا، داوا له پیاوان كراوه، بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر كراسێك بپۆشن و هیچ جۆره بۆنێك به‌كارنه‌هێنن، به هیچ شێوه‌یه‌كیش جگه‌ره نه‌كێشن و نزیك هیچ شتێك نه‌بنه‌وه كه جلهكانییان بۆنی بگرێت.
دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك رۆژی ته‌واویش، كراسی پیاوه‌كان هه‌ڵگیران بۆ ئه‌وه‌ی ژنه به‌شداربووه‌كان بۆنی بكه‌ن و دواتریش هه‌ستی خۆیان له باره‌یه‌وه ده‌رببڕن.
پاشان پشكنین بۆ ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل، كه به‌رپرسه له درووستبوونی دڵه‌ڕاوكێ له جه‌سته‌ی مرۆڤ، بۆ ئه‌و ژنانه كرا، كه به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی كراسهكانییان بۆن كردووه، دواتریش ئه‌و ژنانه‌ی كه كراسی هاوسه‌ره‌كانییان بۆن كردووه.
له ئه‌نجامیشدا ده‌ركه‌وت، ئه‌و ژنانه‌ی كراسی هاوسه‌ر و هاوبه‌شه‌كانی ژیانییان بۆنكردووه، ئاسووده‌ترن له چاو ژنه‌كانی دیكه و هۆرمۆنی كۆرتیزۆل كه‌متره له جه‌سته‌یان، به‌م شێوه‌یه زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه بۆنی سرووشتی پیاو، هاوسه‌ره‌كانییان ئاسووده ده‌كات.
سه‌رچاوه: RT