جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى خورماتووى يه‌كێتى ده‌ستى له كار كێشايه‌وه
دواى 26 ساڵ ئه‌ندامێتى له‌و حزبه
K24 – هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن بارام جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له خورماتوو دواى 26 ساڵ ئه‌ندامێتى له‌و حزبه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له يه‌كێتى راگه‌ياند.
حه‌سه‌ن بارام له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24، رايگه‌ياند، "به هۆى ئه‌و ره‌وشه‌ى له ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم هاتووه‌ته ئاراوه بڕيارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م داوه".
هه‌ر ئه‌مڕۆ له رێى ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك حه‌سه‌ن بارام بڵاويكرده‌وه، "دواى 26 ساڵ خزمه‌ت و خه‌بات به فه‌رمى ده‌ستبه‌ردارى يه‌كێتى بووم".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "بمبورن كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و تێكۆشه‌رانى حزبه‌كه‌ى مام".