يه‌په‌گه ئامارى قوربانيانى بۆمبابارانه‌كه‌ى توركياى بڵاوكرده‌وه
10 چڕترين ناوچه‌ى عفرينيان له رووى ژماره‌ى دانيشتوانه‌وه بۆمبابارانكردووه
K24 – هه‌ولێر:
له به‌ياننامه‌يه‌كدا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) رايگه‌ياند، له ئاكامى بۆمبابارانه‌كانى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كان شه‌ش هاووڵاتى و سێ شه‌ڕڤانى يه‌په‌گه گيانيان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه 13 هاووڵاتى ديكه بريندار بوونه.
يه‌په‌گه روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا 10 چڕترين ناوچه‌ى عفرينيان له رووى ژماره‌ى دانيشتوانه‌وه بۆمبابارانكردووه.
سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا له راگه‌يه‌ندراوێكدا رايگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد.
ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ بۆمبابارانكردنى شارى عفرين له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، هێزى ئاسمانيمان و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى سوپا ده‌ستيان به بۆمبابارانى عفرين كردووه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا دووپاتيكرده‌وه، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له بۆمبابارانكردنى عفرين و ئامانجيان له‌ناوبردنى "سته‌مى" په‌يه‌ده‌يه.
هاوكات سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا رايگه‌ياندووه، ئامانجيان له ناوبردنى داعشه له عفرين.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، هێزه‌كانى په‌كه‌كه و په‌يه‌ده و يه‌په‌گه له عفرين ده‌كه‌نه ئامانج.