دادگای فیدراڵی عێراق: گۆڕینی كاتی هه‌ڵبژاردن ناده‌ستوورییه‌

ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت

K24 - هه‌ولێر:

گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، هەر گۆڕانکارییەک لە وادەی هەڵبژاردنەکان نادەستوورییە و ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت.

ئەیاد ساموک، گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، لەسەر داوای پەرلەمان بۆ بڕیاردان لەبارەی دەستووری بوون یاخود دەستووری نەبوونی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە وادەی هەڵبژاردنەکان، دادگای فیدراڵی بە چاوخشاندنەوە بە ماددەی 56 لە دەستوور بڕیاردا بە نادەستووری بوونی گۆڕینی وادەی هەڵبژاردنەکان.

گوتیشی، بوونی هەر گۆڕانکارییەک لە وادەی هەڵبژاردنەکانی عێراق کارێکی نادەستوورییە.

پێشتر هومام حەموودی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، سەرۆکایەتی پەرلەمان نووسراوێکی لەبارەی دەستووری بوون یاخود دەستووری نەبوونی گۆڕینی وادەی هەڵبژاردنەکان ئاراستەی دادگای فیدراڵی عێراق کردووە.

Fly Erbil Advertisment