ئه‌مريكا: ئه‌نقه‌ره ئاگادارى كردووينه‌ته‌وه
لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، ره‌فتاره تاكلايهنهكانى ئه‌مريكا بوونه‌ته هۆى توڕه‌بوونى توركيا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، جيم ماتيس، رايگه‌ياند، توركيا به روونى به ئه‌مريكاى راگه‌ياندووه كه هێرشى ئاسمانى ده‌كاته سه‌ر عفرين.
ماتيس گوتيشى: "توركيا راشكاوانه پێى راگهياندين، پێش ئه‌وه‌ى هێرشه‌كه ئه‌نجام بدات، كه ده‌يانه‌وێت هێرشى ئاسمانى بكه‌ن و راوێژيان له‌گه‌ڵمان كردووه".
سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له باره‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى توركياوه بۆ سه‌ر عفرين، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا هيچ لێدوانێكى رانه‌گه‌ياند.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، ره‌فتاره تاكلايهنهكانى ئه‌مريكا بوونه‌ته هۆى توڕه‌بوونى توركيا.
له لايه‌كى ديكه‌وه، له‌سه‌ر داواى كۆمارى فه‌ره‌نسا، بڕياره سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له رۆژئاواى كوردستان تاوتوێ بكات.
ئه‌مڕۆ كۆمارى فەرەنسا داوای راگرتنی ئۆپەراسیۆنی تورکیاى بۆ سەر عفرین و کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كرد.
جان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، دەبێت تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر هێزە کوردییەکان لە عفرین رابگرێت، چونکە ئەوان بەشێکن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
گوتیشی: "پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدات و تێیدا ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عفرین تاوتوێ بکرێت".
له نوێترين ههڵوێستيشيدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا په‌يوه‌ندى به هاوتا توركييهكهيهوه كرد و رايگه‌ياند، شه‌ڕ چاره‌سه‌ر نييه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه ده‌ستيپێكرد.
ئه‌مڕۆش سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له به‌رده‌م لايهنگرانيدا له ويلايه‌تى بۆرساى خۆرئاواى توركيا له وتارێكدا هێرشى كرده سه‌ر يه‌په‌گه و په‌يه‌ده و په‌كه‌كه و ئه‌و رێكخراوانه‌ى به "تيرۆريست" ناوبردن.
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌ندێك له هاوپه‌يمانه‌كانمان 200 بارى فڕۆكه و 5000 بارهه‌ڵگر چه‌ك و تهقهمهنييان بهخشيوهته ئه‌و رێكخراوانه".