وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دواین زانیاری له‌باره‌ی كاره‌كانی لیژنه‌ی وردبینی مووچه ده‌خاته‌ڕوو
بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە: پێشنیازمان كردووه وه‌ك نیازپاكی مووچه‌یه‌ك بدرێت
K24 - هه‌ولێر:
پاش كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی وردبینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/1/2018 له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و شاندێكی لیژنه‌كه له به‌غداوه هاتنه هه‌رێمی كوردستان، یوسف عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دواین زانیاری له‌باره‌ی كاروباره‌كانی لیژنه‌ی وردبینی بۆ میدیاكاران خسته‌ڕوو و گووتی: "كاره‌كانی لیژنه‌كه به‌رده‌وامه و ئه‌وانه‌ی دامه‌زراون به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دیاریكراوی میلاكات بووه كه له پرۆژه یاسای بوودجه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ساڵانه دیاریكراوه‌و به‌شی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و ژماره‌یه دیاربووه‌و هیچ كه‌سێكی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه دانه‌مه‌زرێنراوه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا حكومه‌تی عێراق نیازی هه‌یه پێش ته‌واوبوونی كاروباره‌كانی لیژنه‌ی وردبینی هیچ مووچه‌یه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بنێرێت، یوسف عوسمان بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە گووتی: "ئه‌و لیژنه‌یه كاری وردبینی ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه پێكه‌وه پێشنیازێكمان كرد تا وه‌ك نێتپاكی به‌غدا مووچه‌یه‌ك دابه‌ش بكات، به‌ڵام ئه‌وه پێشنیاز بووه‌و بڕیاری پێدانی مووچه له ده‌ست ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه و تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی پێشنیازه‌كه‌مان نه‌دراوه‌ته‌وه".
بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە، گووتی: "من ناتوانم بڵێم حكومه‌تی عێراق مووچه ده‌نێرێت یان نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیازیان نییه مووچه بنێرن بۆچی لیژنه‌ی وردبینیان ناردووه، بۆیه ناتوانم جارێ هیچ بڵێم تا كاره‌كانی لیژنه‌كه ده‌گاته كۆتایی".