پۆلیسی ھەولێر بە شوێن تەرمی ھیتلەردا دەگەڕێت

"كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەكەی لە دەستداوە"

K24 - ھەولێر

پۆلیسی ھەولێر رایدەگەیەنێت، گەنجێك بەناوی ھیتلەر بە ئۆتۆمبێلەكەی كەوتووەتە ناو زێی كەلەك و ئێستا ھێزەكانیان بەشوێن تەرمەكەیدا دەگەڕێن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاوی كردەوە: "ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی نەخوازراو لە زێی کەلەك، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کە ئەو گەنجە بەناوی (هیتلەر دەروێش شەوکەت)، تەمەن 18 ساڵ، بە ئۆتۆمبێلێکەی خۆی بەهۆی تیژلێخوڕین کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست دەدات و دەکەوێتە ناو زێ کەلەکەوە و دەخنکێت".

پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاندووە: "تیمەکان خەریکی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجە".