یه‌په‌گه هێرشێكی سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی تێكشكاندووه
یه‌په‌گه به‌رگرییه‌كی توند ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" رایگه‌یاند: "له دوو گوندی شاری عه‌فرین، كه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م كه‌وتبووه ده‌ست هێزه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیاكانی سوپای سووریای ئازاد، توانیوویانه هێرشه‌كه تێكبشكێنن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/1/2017، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه "ئه‌و هێزه كوردیانه‌ی ئه‌مریكا پاڵپشتیان ده‌كات به‌رگرییه‌كی توند ده‌كه‌ن، توانیوویانه هێرشی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی له دوو گوندی ناوچه‌كانی عه‌فرین تێكبشكێنن، كه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو".
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد، ئه‌مڕۆ دوو به‌ره‌ی نوێی شه‌ڕیان كردووه‌ته‌وه‌و هه‌وڵیانداوه جارێكی دیكه بچنه‌وه ناوچه‌كانی عه‌فرین له باكووری سووریا".
یه‌په‌گه‌ش ده‌ڵێت: "هێزه‌كانمان له باكووری رۆژئاوای عه‌فرین له شه‌ڕدان".
له رۆژی 20/1/2018ـه‌وه سوپای توركیا و میلیشیاكانی سوریای ئازاد، هێرشیان بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌روروبه‌ری ده‌ستپێكردووه و زیاتر له هه‌فته‌یه‌كیشه بۆردوومان و بۆمبابارانكردنی ناوچه‌كه به‌رده‌وامه و 17كه‌سی سڤیل به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانانه‌وه شه‌هید بوون و 28 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.