يه‌په‌گه شارۆچكه‌يه‌كى سنوورى تۆپباران ده‌كات
له ئاكامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سمى توركيا (ئه‌نادۆڵ)، بڵاويكرده‌وه، له عفرينه‌وه، هێزه‌كانى يه‌په‌گه، گوللـه هاوه‌نێكيان ئاراسته‌ى شارۆچکەی کرکهان سەر بە پارێزگای هاتای کردووه و له ئاكامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه‌كه، دواتری تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، جەندرمە و تەندروستی رەوانەی ناوچەکە کراوون بۆ گواستنه‌وه‌ى كوژرا و برينداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه ده‌ستيپێكرد.