یه‌په‌گه: ئه‌ردوغان به‌شێك له خه‌ڵكی سووریای بۆ ئامانجه‌كانی گه‌وجاندووه
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌په‌گه: هیچ شتێك به‌ناوی سوپای سووریای ئازاد نه‌ماوه و ئه‌وانه‌ی شه‌ڕیش ده‌كه‌ن له‌پێناو بڕێك پاره به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ردوغان كه‌وتوون
K24- هه‌ولێر:
سیپان حه‌مۆ، سه‌ركرده له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی، به‌شێك له خه‌ڵكی سووریای گه‌وجاندووه و به‌كاریان ده‌هێنێت. هه‌وره‌ها گوتی، هیچ شتێك به‌ناوی سوپای سووریای ئازاد له‌ئارادا نه‌ماوه و، ئه‌وانه‌ی كه ماون كۆمه‌ڵه كه‌سێكی به‌كرێگیراون، به‌رامبه‌ر بڕێك پاره به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئۆردو‌غان كه‌وتوون.
به‌گوێره‌ی سایتی رووسیا توده‌ی، حه‌مۆ راشیگه‌یاندووه، "توركیا به پاساوی پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانی ده‌یه‌وێت خاكی عه‌فرین داگیر بكات و دواتر بیخاته سه‌ر ناوچه‌كانی باب كه له ئیدلب داگیری كردوون و، ده‌یه‌وێت به‌م شێوه‌یه هه‌ژموونی سیاسی خۆی له‌ناوچه‌كه فراوان بكات و خواست و ئامانجه‌كانی له سووریا به‌ده‌ست بهێنێت".
ئه‌و سه‌ركرده‌ی یه‌په‌گه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌ردوغان خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت هه‌یمه‌نه‌تی ئیخوان موسلمین فراوان بكات و بیكات به هێزێكی فه‌رمی له ناوچه‌كه"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "سه‌رۆكی توركیا شۆڕشی گه‌لانی سووریای فرۆشتووه و، گه‌لی سووریا وه‌ك ئامرازێك بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌كار ده‌هێنێت".
وه‌ك حه‌مۆ ئاماژه‌ی پێده‌كات، "ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ی ده‌ڵێن ئێمه هێزی سووریای ئازادین، ئێستا به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا كه‌وتوون و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ئازادی گه‌لی سووریاوه نییه، ئه‌مانه‌ی كۆمه‌ڵه گروپێكی به‌كرێگیراون و له‌پێناو پاره شانبه‌شانی ئه‌ردوغان شه‌ڕ ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر له لێدوانه‌كانی ئه‌ردوغان ورد ببینه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه پێویسته دژایه‌تی هه‌ر كوردێك بكرێت كه چه‌كی له‌شانه، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌ردوغان ده‌ڵێت سه‌رجه‌م قوربانیانی بۆردومانه‌كان چه‌كدارن، له‌كاتێكدا هه‌موو هێرشه‌كانی ئه‌ردوغان و سوپاكه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل له گوند و ئاواییه‌كان".
حه‌مۆ به‌توندی هێرشی كرده سه‌ر رووسیا و به ناپاكی و ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ توركیای تۆمه‌تبار كرد و گوتی "رووسیا چووه‌ته ناو خه‌نده‌قی دژبه‌رانی گه‌لی سووریا".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر توركیا رایگه‌یاندبوو، به‌ر له هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین، ئه‌وان مۆسكۆیان له‌سه‌ر ئه‌و كرده سه‌ربازییه ئاگاداركردۆته‌وه.
به‌رپرسانی كوردیش له رۆژئاوای كوردستان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، پێشتر مۆسكۆ پێشنیازی كردبوو، عه‌فرین راده‌ستی هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا بكرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش رووسیا گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا داگیرساندووه، بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی رۆژئاوای كوردستان بكات و، وه‌ك كارئاسانییه‌كیش بۆ توركیا، سوپای رووسیا هێزه‌كانی له عه‌فرین گواستۆته‌وه ته‌ل ره‌فعه‌ت.