ئه‌ڵمانیا هۆشداری له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌دات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا: له‌دوای نه‌مانی داعش پێویست بوو ئێستا كار بۆ سه‌قامگیركردنی سووریا كرابا نه‌ك ده‌ستپێكردنی هێرشی نوێ
K24- هه‌ولێر:
زیگمار گابریێل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هۆشداری له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستانیدا، به‌وه‌ی كه پێشبینی ئه‌نجامێكی زۆر مه‌ترسیدار له‌و هێرشانه‌دا ده‌كرێت.
گابریێل گوتی: "ئه‌و دوو لایه‌نانه‌ی كه ئێستا رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، پێشتر هه‌ردووكیان رۆڵێكی به‌رچاویان له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش هه‌بووه، قوربانی زۆریشیان له‌و پێناوه داوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌و باوه‌ڕه‌دایه، دوای نه‌مانی داعش له‌ناو خاكی سووریا، پێویست بوو له‌ئێستادا هه‌نگاوی نوێ به‌ره‌و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیركردنی ئه‌و وڵاته نرابان. هه‌روه‌ها گوتی، سووریا هیچ پێویستی به‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه نوێیه نه‌بوو، چونكه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌شی ئه‌وه‌نده نه‌هامه‌تییان چه‌شتووه كه پێویستییان به حه‌سانه‌وه هه‌یه.
جختیشی كرده‌وه: پێویسته هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك بۆ ئه‌وه بێت هه‌نگاوی باش له‌سه‌ر ئاستی سیاسی بنرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌بێت ئه‌و بابه‌ته بكرێته پرسێكی سه‌ره‌كی له ئه‌جێندای گه‌ڕی داهاتووی دانوستانه‌كانی جنێڤ، كه بڕیاره له رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی داهاتوو له‌باره‌ی سووریاوه به‌ڕێوه بچێت.