كۆسره‌ت ره‌سول: نابێت جیهان به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین بێده‌نگ بێت
كۆسره‌ت ره‌سول: به‌درێژایی مێژوو كورد ویستوویه‌تی به ئاشتیانه بژیت به‌ڵام هه‌میشه به‌چه‌ك وه‌ڵامدراوینه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ی دۆخی عه‌فرین، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ڵێت: نابێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین ده‌سته‌وه‌ستان و بێده‌نگ بێت. هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی عه‌فرین مێزی گفتوگۆیه.
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیگه‌رانی خۆی له‌و هێرشانه‌ی سوپای توركیا و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن، بۆ سه‌ر عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان نیشاندا و گوتی: "ئه‌و هه‌نگاوه مایه‌ی نیگه‌رانییه و پێویسته به‌زووترین كات ئه‌و هێرشانه رابگیرێن و، چیتر خه‌ڵكی سڤیل نه‌بێته قوربانی ململانێ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول ده‌ڵێت: "به‌درێژایی مێژوو، كورد ویستوویه‌تی به‌ئاشتیانه و له كه‌شێكی دیموكراسیدا بژیت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌میشه به‌چه‌ك وه‌ڵام دراوینه‌ته‌وه و هێرش كراوه‌ته سه‌رمان و ئه‌و هێرشه‌ی ئێستاش به درێژكراوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌زانین".
هه‌ر له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی داوای له وڵاتانی زلهێزی جیهانی و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد، به‌زووترین كات به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه بێنه ده‌نگ. هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌زموونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاریكپه‌ره‌ستان و تیرۆریستان ئه‌وه‌یان پشتڕاست كردۆته‌وه، كه ئیراده‌ی گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان چه‌نده به‌هێزه، هه‌ر ئه‌و ئیراده به‌هێزه‌شه بووه‌ته هه‌وێنی ئاشتی و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان له رۆژئاوا. ئه‌وه‌ش له مێژوودا پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، كه ئیراده‌ی گه‌لی كورد به‌هێز ناشكێ، بۆیه گه‌ڕانه‌وه بۆ مێزی گفتوگۆ باشترین رێگه‌چاره‌یه.