توركیا: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێت له‌گه‌ڵمان كار بكات پێویسته هاوكارییه‌كانی بۆ یه‌په‌گه بوه‌ستێنێت
به‌كیر بۆزداگ: هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه رێگری له ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتون بكات
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، به‌كیر بۆزداگ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێت له‌سووریا كار له‌گه‌ڵ توركیا بكات، پێویسته سه‌ره‌تا هاوكارییه‌كانی بۆ یه‌په‌گه بوه‌ستێنێت.
ئه‌م قسانه‌ی بۆزداگ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ت هاتوون و گوتی: هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه كۆت و به‌ند له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه دابنێت، كه وڵاته‌كه‌ی به‌ناوی چڵه زه‌یتون له‌دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له ناوچه‌ی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستی پێكردووه.
بۆزداگ گوتیشی، له ئۆپه‌راسیۆنی دژ به هێزه كوردیه‌كانی سووریا كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتگیری ده‌كرێن، تائێستا سوپای توركیا هیچ قوربانییه‌كی نه‌داوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر هێزه‌كانی یه‌په‌گه رایگه‌یاندبوو، چه‌ندین ته‌رمی سوپای سه‌ربازانی تورك و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێن، كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانیان.