ئه‌مه‌ریكا بۆ توركیا: دان به‌خۆتدا بگره
رێكس تیله‌رسن: ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ توركیا و هاوپه‌یمانی دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: وڵاته‌كه‌یان مافی ئه‌وه به‌توركیا ده‌دات كه خاكه‌كه‌ی له هه‌ره‌شه‌ی تیرۆریستان بپارێزێت، هاوكات له‌باره‌ی ئه‌و كرده سه‌ربازییه‌ی ئه‌نقه‌ره بۆ سه‌ر ناوچه‌ی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستی پێكردووه، داوای له ئه‌نقه‌ره كرد، دان به‌خۆیدا بگرێت.
رێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌شی به‌رامبه‌ر دۆخی عه‌فرین نیشاندا و، داوای له لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ كرد، ئاسایشی خه‌ڵكی سڤیل له‌به‌رچاو بگرن.
تیله‌رسن گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ توركیا و سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به‌رده‌وام ده‌بێت، جه‌ختیشی كرده‌وه، واشنتۆن هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ، بۆئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئاسایشی توركیا درووست نه‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مرۆ به‌كیر بۆزداگ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رووی قسه‌كانی له ئه‌مه‌ریكا كرد و گوتی، ئه‌گه‌ر بته‌وێت له سووریا كار له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌یت، ئه‌وا پێویسته سه‌ره‌تا هاوكارییه‌كانت بۆ یه‌په‌گه بوه‌ستێنیت، هه‌روه‌ها بۆزداگ گوتیشی، هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتون دابنێت.